شاندێکى ڕۆشنبیرى شارى ئامەد سەردانى کتێخانەى گشتیى هەولێر دەکەنسەر لە بەیانى ڕۆژى 7/2/2012 شاندێکى شارى ئامەد کە پێکهاتبوون لە شێخ موس سەفەر و خاتوو لالش بچیملى بەرێوەبەرى ئینستیۆدى کورد لەشارەکە، بە هاوڕێیەتى خانزاد سەعدى شارەزا لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى حوکومەتى هەرێم سەردانى کتێبخانەى گشتیى هەولێر کرد و لە لایەن زایەر عەبدوڵا بەرێوەبەرى کتێبخانەکە بە گەرمى پێئوازیان لى کرا، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ شاندى میوان باس لە چەند لایەنێکى کتێبخانەکە کرا و بە گشتیى تایبەت بەشەکانى کتێب دواتر زایەر عەبدوڵا چەند زانیاریەکى گرنگى سەبارەت بە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کتێبخانەکە و ئاستى کتێبەکانى ناو کتێبخانەى کرد کە پەیوەندى بە ئاستى ڕۆشنبیرى هەیە.